|
دوای كۆتایی هێنان به سه‌ردانیان بۆ ئیتالیا‌و سویسرا، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
10/11/2014
4525
جار خوێندراوه‌ته‌وه
شاندی باڵای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و داواكاری گشتی و ژماره‌یه‌ك چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌ردانی هه‌ردوو وڵاتی ئیتالیا‌و سویسرایان كردبوو، دوای كۆتایی هێنان به خولی تایبه‌ت به یاسا‌و مافه‌كانی مرۆڤ له ئیتالیا و هه‌روه‌ها سه‌ردانی كردنی ژماره‌یه‌ك ناوه‌ند و ده‌زگای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سویسرا،گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له رۆژی 19/10/2014 و له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی په‌یمانگه‌ی باڵای زانسته سزاییه‌كان له شاری سیراكوزای ئیتالیا، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و ژماره‌یه‌ك چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گه‌یشتنه ئیتالیا‌و له رۆژانی 20/10/2014 تاكو 31/10/2014 به‌شدارییان له خولێكی تێر‌و ته‌سه‌لی تایبه‌تی كرد له بواره‌كانی یاسای مافی مرۆڤ و یاسای مرۆڤایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و مافی په‌نابه‌ران وئاواره‌كان، به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه تێیدا وانه‌بێژانی ناسراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان بابه‌ته‌كانیان بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه كه‌بریتی بوون له:
:
1- دادوه‌ر فاوستو بوكار، سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یاسای مرۆیی و سه‌رۆكی پێشووی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له یوگوسلاڤیای پێشوو.
2- دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌لمه‌یدانی سه‌رۆك له سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی و فێربوونی مافه‌كانی مرۆڤ و مامۆستا له زانكۆی ستراسبۆرگ له فه‌ره‌نسا.
3- دادوه‌ر سه‌نا خه‌لیل، سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه و یاریده‌ری وه‌زیری پێشووی داد بۆ كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ له میسر.
4- دكتۆر توفیق بوشابا، مامۆستای یاساناس و پارێزه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له تونس.
5- دكتۆر حه‌سه‌ن ئهلجونی، شاره‌زا له لیژنه‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی.
6- دومینیك تومی، راسپێراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران.
7- فراس عه‌لی كاجال، به‌رپرسی یه‌كه‌می په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له نووسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیاو راسپێردراوی كاروباری په‌نابه‌ران له باره‌گای سه‌ره‌كی له جنێف-سویسرا.
8- ئه‌حمه‌د غانم، شاره‌زا له كارگێری پاڵپشتی كردنی سه‌روه‌ری یاسا، شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پشتیوانی كردنی لیبیا.
دوای كۆتایی هاتن به خوله‌كه‌ش ئاهه‌نگی كۆتایی له رێورهسمێكی شایتسهدا و به ئاماده‌بوونی (والی) پارێزگاری شاری سیراكوزا سازكرا و تێدا یاداشتێكی لێك تێگه‌یشتن واژو كرا له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و په‌یمانگه‌ی باڵای زانسته
سزاییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و فه‌رمانبه‌رانی یاسایی له هه‌رێمی كوردستان چ له وڵاتی ئیتالیا یان له هه‌رێمی كوردستان.
دواتر، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم سه‌ردانی دوو كه‌مپی په‌نابه‌رانی كرد له شاری سیراكوزا بۆ بینینی بار‌و گوزه‌رانی په‌نابه‌ران و شێوازه یاساییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له ئیتالیا.
دوای كۆتایی هێنان به سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ شاری سیراكۆزا، شاندی باڵای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به‌ره‌و شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا به‌ڕێ كه‌وتن و له رۆما، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتالیایان كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه پێشوازیان لێ كرا.
بۆ رۆژی دواتریش شانده‌كه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیای كرد و له‌لایه‌ن بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشوازییان لێ كرا.
دوای كۆتایی هێنان به سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ وڵاتی ئیتالیا، له رۆژی 4/11/2014شاندی باڵای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم سه‌ردانی وڵاتی سویسرایان كرد‌و له شاری جنێف سه‌ردانی كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد. دواتریش سه‌ردانی باره‌گای كۆمیساریای باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR)یان كرد. دوای ئه‌مه‌ش سه‌ردانی رێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM)یان كرد و دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیان باره‌گای سه‌ره‌كی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی بوو و دوای كۆتایی هێنان به‌و سهردانانهو تاوتوێ كردنی بابه‌ته په‌یوه‌ندیدار و په‌یوه‌سته‌كانی هه‌ر یه‌ك له‌و لایه‌نانه، شاندی باڵای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 9/11/2014 گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
|